٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٢
ناردنی چەن پاپۆڕی شەڕکەری ئەمریکا بۆ کەنارەکانی یەمەن

کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن ڕایانگەیاند کە سێ پاپۆڕی شەڕکەری ئەو وڵاتە نێرڕراوەتە کەنارەکانی باشووری یەمەن .


 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : و  بە  گێڕانەوە  لە  فاکس نیوز  وەزارەتی  بەرگری  ئەمریکا   ڕۆژی  دووشەممە  ڕایگەیاند   ئەو  سێ  بەلەمە  شەڕکەرە  ڕەوانەی     دوورگەی  باب   ئەلمەندەب   کە  زەریای  سوور  دەلکێننە  کەنداوی  عەدەن  کراون . 

بڕیار   سەبارەت   بە  ناردنی  ئەو  سێ  پاپۆڕە  شەڕکەرە  بۆ کەنارەکانی  یەمەن   دوای  ئەو    درا  کە  سەرلەبەیانی  شەممە   خەباتکارانی  بزووتنەوەی   ئەنساڕوڵڵا  پاپۆڕێکی  شەڕکەری  ئیمارات   کە  هی  ئەمریکا  بوو  لە  کەنارەکانی      ئەلمەخا  لەناو  برد   بە  دوتی   ئەو  پەلامارە  22   چەکداری  دەریایی  ئیماراتی  کوژران .

  بە  پێی  ئەو  رڕاپۆڕتە  دوو   بەلەمی   شەڕکەری   ئەمریکا  پاپۆڕ شکێنی  "  یو   ئێس  ئێس  میسون "  تەیار کراو   بە  مووشەکەکانی  ڕێنوێنی  کراو  و  یەکێکی  دیکە    پاپۆڕی   یۆ  ئێس  ئێس  نیتز "  چەکدار  بە   مووشەکەکانی  " تاما ەاوک  "  و مووشەکەکانی  دژە  پاپۆڕی  "  هارپۆن   "  و  تەیار  بە  ڕەشاشی  کالیبری  باڵایە .

  هەروەها     پاپۆڕێکی  دیکەی  "  یو  ئێس  ئێس  پانس  "  لە  بنەماڵەی   بەلەمەکانی   ئوپراسیونی  ئەمریکایە  کە  بەشێک   لە  هێزەکانی  تایبەتی  دەریایی یش  یەکێک  لە  پرسنێڵی  ئەو  دێتە  حیساب . 

کاربەدەستانی   دەوڵەتی  ئەمریکا  وتوویانە  ناردنی  کۆپاپۆڕە    شەڕ  خوازەکان  لە  قۆناغی  یەکەمدا  متمانە   وەرگرتن  لە  ئازادی  هات و چۆ  بەلەمەکان  لە  کەنداوی  عەدەن  و  ئاوەکانی  دەورووبەریەتی ....

کۆتایی کورتە نامە/310